ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی ڕووەکی شێت گیرە
لە تیرەی پێنج سحرایە، ئەو گیایە بە زمانی هیندی (اکاس بیک)ـی پێی دەڵێن گیایەکی یەک ساڵە و علەفیە لقی باریکە ڕەنگی کرێمی نزیک بە سوورە ئەو گیایە بە کرمی سەردار ناسراوە چونکە وەک کرم خۆی لە داری گەورە دەئاڵێنێت و پێیەوە دەچەسپێت، ڕەنگی گوڵەکانی جۆراوجۆرە سوور و سپی و زەرد ئەو گیایە لە زۆربەی وڵاتاندا هەیە لە دامێنی چیاکان تا بەرزی (٢٠٠)مەتر لەکوێستان بەرچاو دەکەوێت میوەکەی واتە تۆوەکەی لە دەنکی خەرتەل وردترە سوورێکی مەیل بە زەردە.
سوودەکانی ڕووەکی شێت گیرە
- بۆ نەخۆشی (اسکوربوت) کە بەهۆی کەمی ڤیتامین C.
- بۆ ئەوانەی دەست و پێیان دەتەزن یان شل دەبن وەک بڵێی ئەو شوێنەی خەوتووە.
- بۆ ژانە سەری کۆن کە ئەو کەسە سودای مەزاج بێت چارەسەرە.
- بۆ ئازاری جومگە.
- بۆ (مالیخولیا) کە نەخۆشیەکی دەروونەیە و پێشینەی شێتیە.
- بۆ نەخۆشی (مانیا) نەخۆشیەکە کەوا ئەو کەسە پەلاماری خەڵکی دەدات و ئەزیەتی دەکات بەسوودە.
- بۆ (خەفەقانی) دوورە پەرێزی ئەوانەی ماتن حەز بە تەنهایی دەکەن، بۆ ئەم نەخۆشیانە (٥)خولەک لەگەڵ (٧٥)گرام سکنجبین بیدە بە نەخۆش بەیانی و ئێوارە واتە ڕۆژی (١٠) گرام بەدوو پەرداخ شیری ئاژەڵ ئەگەر نا بە شیری وشک تا یەک هەفتە بەکاری بهێنە، یاخود (٢٥)گرام ئفتیمون لەگەڵ (٢٥)گرام سکنجبین هەفتەی یەک جار بۆ کەسی شێت بەسە، یان (٥)گرام ئفتیمون و (٥)گرام ئفسنتین بۆ ماوەی (٥) خولەک بکوڵێنە دوای (١٥) خولەک دەیپاڵێویت وە ڕۆژی دوو جار ئەو ئەندازەیە دەخورێتەوە دەتوانیت بە هەنگوین شیرینی بکەیت، هەروەها ئەتوانیت (١٠)گرام ئفتیمون و (١٠)گرام ئفسنتین و (٥)گرام گەڵای کاڵەکە مارانە واتە (عنضل) بۆ ماوەی (٧)خولەک بکوڵێت لەناو نیو لیتر ئاودا دوای (١٥)خولەک دەیپاڵێویت و بە هەنگوین یان بە شەکر شێرینی دەکەیت بە دوو سێ جار دەیخۆیتەوە لە ڕۆژێکدا.
- بۆ وەسواسی و مالیخولیا و مانیا و کابۆس بەشێوەی ئاخر تێکەڵە بخورێت کە لە خاڵی پێشەوە باسکرا بەسوودە بەکاریبهێنە تا سێ یان چوار هەفتە.
- بەو ئاوەی لە شیوازی کۆتای خاڵی حەوتەم باسکرا برینی شێرپەنجەی پێ بشۆیت و ڕۆژی دوو یان سێ فنجان بخواتەوە ئەگەر بەتەواوی چاک نەبێتەوە ئەوا ڤایرۆسەکە زیاد ناکات، بزانە خواردنی گەلاکەی بە وشکی دەبێت ڕۆژانە لە ٧٩گرام تێ نەپەڕێت.
تێبینی: ئەگەر بەڕێژە و بەرنامەی خۆی بێت زیانی نیە بەس بۆ ژنی دوو گیان نەیخوات باشە یان ئەگەر زەروور بوو بیخوات بەس هەفتەیەک زیاتر نەبێت.
سەرچاوەکان
574 بینین